هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌رگیری به بێ كێشه‌و ناخۆشی تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێ ، بۆیه زۆر ئاساییه هه‌ندێ جار ناكۆكی و ناخۆشیش ڕووبدات به‌ڵام نه‌بێته هۆی تێكچون و لێك جیابونه‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه له خواره‌و ه هه‌ندێ له‌و هۆكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه ده‌بنه هۆی قه‌له‌قی زیاتر و بێزاری له نێوان هاوسه‌ره‌كان :
_ پاره و سامان : یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ تێك چوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كان له‌به‌ر كه‌می پاره‌و سامانه‌وه بناڵێنن .
له‌به‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ردوو لا ئیهانه‌و سه‌رزه‌نشی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی تر به هه‌ڵه داده‌نێ. باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تادا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتبون كه پلانێكی باشیان هه‌بووبێ بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كێشانه .
_ كار و پیشه : زۆری كار‌و پێشه له ده‌ره‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروست كردنی په‌ستان له‌ماڵه‌وه‌و قه‌له‌قی زیاتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت .
_ كاری ماڵه‌وه : زۆری ئیشی ماڵه‌وه و كاری خاوێن كردنه‌وه وچاودێری كردنی منداڵیش له هه‌مان كاتدا ، ده‌بێته هۆی بێزار كردنی ئافره‌ت و تێكچوونی حاڵه‌تی ده‌روونی ، بۆیه له‌م كاته‌دا كاریگه‌ریش دروست ده‌كات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیشیان.
له‌به‌ر ئه‌وه له‌م كاته‌دا پێویسته كاری ماڵه‌وه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان دابه‌ش بكرێت و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ركی شتێكیان هه‌بی .
_ ئه‌نانیه‌ت : خۆ به‌گه‌وره زانین و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی بیر و ڕای كه‌سی به‌رامبه‌ر هۆكارێكی سه‌ره‌كی تێكچوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ردوولا پرس و ڕا به یه‌كتری بكه‌ن و یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن.
_ به‌شداری كردنی خه‌ڵكانی دیكه : یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دروست بوونی كێشه‌و قه‌له‌قی زیاتر له نێوان هاوسه‌ره‌كان بریتیه له به‌شداری كردنی كه‌سانی بێگانه و خزمان له په‌یوه‌ندی نێوانیان .
بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌ره‌كان نه‌هێڵن هیچ كه‌س له خه‌ڵكی بێته نێوانیان و به‌شداری له ژیانی تایبه‌تیان بكات .
