یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان به تایبه‌تی له وه‌رزی زستان كه تووشی خه‌ڵكانێك ده‌بێ بریتیه له زۆر خواردن و ئاره‌زووی زۆری بۆ خواردن ، بۆیه له خواره‌وه هه‌ندێ ڕێگا ئاماژه پێ ده‌كه‌ین بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و دابه‌زینی كێش :
_ خواردنه‌وه‌ی زۆری ئاو یارمه‌تی ده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ دوور بوون له خواردن .
_ قه‌له‌قی و بێزاری هۆكاری هه‌ست كردنی زیاتره به خواردن ، بۆیه ئه‌نجام دانی وه‌رزش باشترین ڕێگا چاره‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به‌م جۆره هه‌ستانه‌و ڕزگاربوون له زۆر خواردن .
_ كافاینی ناو قاوه هۆكاری تووش بوونه به ماندوبون و بێزاری و هه‌روه‌ها هۆكاره بۆ هه‌ست كردن به خواردنی زۆر و هه‌ست كردن به خواردن ، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته قاوه كه‌م بخورێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خواردن كه‌م بخۆن .
_ زۆر خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له مه‌گنیسیۆم تێدایه و ریشالی زۆریش له پێكهاته‌كانیان دا هه‌یه یارمه‌تی دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن ده‌دات وه‌كو چوكولاتهی ڕه‌ش و چه‌ره‌زات .
_ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له كاربۆهیدایت و شیرینی تێدایه چونكه یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ست كردن به خواردن و هه‌ست كردن به برسێتی .
